کۆچی نایاسایی کوردستانیان بۆ هەندەران
.ئەم راپرسییە لە ماوەی نێوان ٤-٧ ئوکتوبەر ئەنجامدراوە
.
نموونەی راپرسییەکە ١٤٥٠ کەس بووە
.راپرسییەکە لە هەموو قەزاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە
.لە کۆکردنەوەی داتا حیساب بۆ گۆڕاوەکانی رەگەز، تەمەن، و شوێنی نیشتەجێبوون کراوە
ئەم راپرسییە لە رێگای پانێلی پرسیارەوە ئەنجامدراوە. پانێڵی پرسیار؛ بە رێگای ئەپلیکەیشن کار دەکات و لەسەر هەموو سیستەمەکانی (ئاندرۆید، ئایئۆئێس و هوواوی) .بەردەستە
.ئێمە یەکەمین ناوەندین لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەپلیکەیشنی تایبەت بە کۆکردنەوەی داتامان هەیە

پێشتر کۆچ هەرگیز بابەتێکی گرنگ نەبوو بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەولەویەتیان پێنەداوە، ئەوەی سەرنجی هەمووانی رادەکێشا کێشەی پەنابەران بوو. لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کۆچ وەکو کێشەیەک لە ئاستێکی فرەوانتردا خرایەڕوو، ئەوەی لەو نێوەدا کاری کرد و رۆڵی گێرا خەباتی رێکخراوە ناحکومیەکانی تایبەت بە کۆچبەران و کۆمەڵە و فیدراسیونەکانی مافی مرۆڤ بوو کە توانیان بڕوا بە هەندێک دەوڵەت بهێنن کە رێکەوتننامەی پاراستنی کۆچبەران بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە لە ٢٠٠٣.
لە ٢٠٠٠ کۆچی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی کردەیی بووە جێ بایەخی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەو ساڵەدا سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان کوفی ئەنان پێداچوونەوەیەکی بۆ پێگەی کۆچ کرد لە ئاستی جیهانیدا و وەک ئەولەویەت بەسەر ئەجێندای چالاکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیدا سەپێنرا. کە هەر لەو ساڵدا رۆژی ١٨ سێپتێمبەر کرایە رۆژی نێونەتەوەیی کۆچبەران.
